ئازادی کاتی شەش هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد بەدانانی بارمتەی قورس

ک.م.م.ک:

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو شەش هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد لە ڕێی دانانی بارمتەی قورسەوە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کران.

بەگوێرەی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، سەعدوون غەزالی بەدانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. هەروەها پێشووتر و لە کۆتاییەکانی گەلاوێژی ئەمساڵ، پێنج هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی؛ سالار شەمس بورهان، ئەیووب ڕەسووڵی، ڕێبوار ڕەسووڵی، عەلی مەعرووفی و ئیدریس محەممەدنەژاد بەدانانی بارمتەی سێ تا پێنج ملیارد تمەنی ئازاد کرابوون.

ق.ش

The post ئازادی کاتی شەش هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد بەدانانی بارمتەی قورس appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە