ئەلیگوودەرز؛ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی دوو هاوڵاتی لە دۆسیەی لێک جیاواز

ک.م.م.ک:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهادور ڕەفیعی تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی خوڕەماواو مێهدی مۆریدی خەڵکی ئەلیگوودەرز، دوو هاووڵاتی کە لە دۆسیەی جیادا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە ئەلیگوودەرز بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە سێدارە دراون.

بەپێی هەواڵەکان، حوکمی لەسێدارەدانی بەهادۆر ڕەفیعی لە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی و حوکمی مێهدی مۆریدیش ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی گەڵاڕێزانی هەمان ساڵ جێبەجێ کراوە.

E.Sh

The post ئەلیگوودەرز؛ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی دوو هاوڵاتی لە دۆسیەی لێک جیاواز appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە