ک.م.م.ک:
سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی كوردی، سوڵتان موراد نەسیری، کە حوکمی سێدەرەی لەسەر بوو، لە زیندانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەسفەرایین لە سێدارە درا.
بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، پێشووتر بە تۆمەتی مادە هۆشبەرانەکان دەسبەسەر کرابوو و دوای ئەوە لەلایەن دادگای شۆڕشگێڕی ڕژیمی ئێرانەوە بە سزای سێدارە حوکم درابوو.
سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن حوکمەکە لە بەرەبەیانی سێشەممەدا جێبەجێ کراوە و خێزانەکەی دوای گواستنەوەی تەرمی ناوبراو، لە پەیوەندییەکی نافەرمی ئاگادار کراونەتەوە لە جێبەجێکردنی حوکمەکە.
لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتەدا، بەرپرسانی زیندان لە ئەسفەرایین و دامەزراوە دادوەرییەکان هیچ ئاگادارییەکی فەرمییان بۆ لەسێدارەدانی سوڵتان موراد نەسیری بڵاو نەکردووەتەوە؛ ئەمە ڕەوتی هەمیشەی حكومەتی ئێرانە كە هیچ ئاگاداری و زانیاری لەسەر لەسێدارەدراوان نادات و پێشێلكاریە ماڤ مرۆڤیەكان دووپات دەكاتەوە.
ج.ا
The post لەسێدارەدانی زیندانییەک لە ئەسفەرایین؛ بێدەنگی لەسەر جێبەجێکردنی حوکمەكە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.