9
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شاهموراد عەبدی خەڵکی ئیلام کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەسی دەسبەسەر و لەلایەن دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو، ئێعدام کرا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لە هیچکام لە ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ و سەربە هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە.
ق.ش
The post ئیلام؛ هاوڵاتییەک بەتۆمەتی کوشتن لە سێدارە درا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.