جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی

ک.م.م.ک:

لەماوەی ڕۆژانی دووشەممە ١٧ و سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، لانیکەم سێ هاوڵاتی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی قووچان، ئیسفەراین و سنە بەتۆمەتگەلی هاوشێوە«کوشتنی بەئەنقەست» ئێعدم کران.

بەگوێرەی هەواڵەکان، دووشەممە ١٧ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی ئیسفەندیار ڕەزاقی لە زیندانی ئیسفەراین جێبەجێ کرا و ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزیش مەجید نازران لە زیندانی قووچان و دیاکۆ فارووقی لە زیندانی سنە ئێعدام کران.

ق.ش

The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە