دێدەشت؛ بانگهێشتی هاوڵاتییەک بۆ دادگا بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٢ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، فەردین موسلمی ئەسڵ، هاوڵاتی ٣٥ساڵ تەمەن ە خەڵکی دێدەشت، لەڕێی وەرگرتنی ئاگادارکردنەوەیەکی ئیلەکتروونیکی لەلایەن لقی سێی دادسەرای ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆیەرئەحمەد، بەمەبەستی بەرگری لە تۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بانگهێشتی ئەو سەرچاوە قەزاییە کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم بانگهێشت کردنە لە کاتێکدا بووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوەیش فەردین موسلمی ئەسڵ، هەر بەم ناوەوە تۆمەتێکی لەلایەن لقی چواری دادسەرای هەمان شارە لێپرسینەوە لێکراوە.

ق.ش

The post دێدەشت؛ بانگهێشتی هاوڵاتییەک بۆ دادگا بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە