پیرانشار؛ هاوڵاتییەکی دیکەی گوندی شیناوی دەسبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، سیامەند ئیسماعیلی خەڵکی گوندی شیناوێ سەربە پیرانشار، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تونداژۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بە دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییەوە ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەم گوندە ئەوڕۆ بووە بە دوو کەس. پێشتریش تاهیر بارام بەتەرزی هاوشێوە و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.

ق.ش

The post پیرانشار؛ هاوڵاتییەکی دیکەی گوندی شیناوی دەسبەسەر کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە