ناونیشانی دوو کەسی دیکە لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایی نیشاندانەکان لە کرماشان و شاباد پشتڕاست کرایەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ناونیشانی دوو هاوڵاتی دیکە کەلە ڕەوتی ناڕەزایی نیشاندانە گشتییەکان لە ڕۆژی پێنجشەممە١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لە شارەکانی کرماشان و شاباد گیانیان بەخت کردووە، پشتڕاست کراوەتەوە.

ئەمیر جەلیلیان، هاوڵاتی ٦٢ ساڵ تەمەن خەڵکی شاباد و ئەندازیار زەهیر ئەمیرخانی خەڵکی کرماشان، لە ڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربرین لە شارەکانی خۆیان، بەتەقەی هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران کوژراون.

ق.ش

The post ناونیشانی دوو کەسی دیکە لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایی نیشاندانەکان لە کرماشان و شاباد پشتڕاست کرایەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە