ک.م.م.ک:
لە ڕەوتی خۆپیشاندانە مەدەنییەکانی ڕۆژانی پێنجشەممە ۱٨ و هەینی ۱۹ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، لانی کەم پێنج هاوڵاتیی دیکە لە شارەکانی کەرەج، کەنگاوەر و ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، گیانیان بەخت کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ۱٨ی بەفرانبار، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی یووسف بەخشی (۲۷ ساڵان، خەڵکی قووچان و دانیشتووی کەرەج)، کیانووش شیرینبەیان (۳۹ ساڵان، خەڵکی سەحنە و دانیشتووی کەرەج) و موعین عەباسپوور (خەڵکی ئیلام و دانیشتووی کەرەج)، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شاری کەرەج، کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و گیانیان سپارد.
هەر لەو ڕۆژەدا، گەنجێکی دیکە بە ناوی عەلی گەردکانە (۲۷ ساڵان و خەڵکی کەنگاوەر)، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەو شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی بەخت کرد. لە درێژەی شەپۆلی سەرکوتەکاندا، ڕۆژی هەینی ۱۹ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، سەعید سەفەری (٤۹ ساڵان و خەڵکی ئیلام) لە نێو ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست دا.
ق.ش
The post ئاشکرابوونی ناونیشانی پێنج هاوڵاتیی کوردی گیانبەختکردووی خۆپیشاندانەکانی بەفرانبار appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.