پەنابەرانی ئەفغانستانی، قوربانیانی بێدەنگی شەڕ، هەڵاواردن و بێدەرەتانیی

وتاری ڕۆژ

IMG 4199

پەنابەرانی ئەفغانستانی، قوربانیانی بێدەنگی شەڕ، هەڵاواردن و بێدەرەتانیی

شەڕ تەنیا شارەکان وێران ناکات، بەڵکوو سنوورەکانی ئەخلاقیش تێکدەڕووخێنێتلە بارودۆخی شەڕدا، یەکەم قوربانییەکان هەمیشە ئەو کەسانەن کە پێشوەختە لە کەمترین توانای بەرگریکردن لە خۆیان بێبەش بوونبێدەنگەکان، پەراوێزخراوەکان، کرێکارانی بێ ناسنامە، ژنانی بێپەنا و ئەو منداڵانەی کە هیچ ڕۆڵێکیان لە دروستکردنی ئەم جیهانە نادادپەروەرەدا نەبووەکۆچبەران و پەنابەرانی ئەفغانستانی لە ئێرانی ئەمڕۆدا ڕێک لەم پێگەیەدا خۆیان دەبیننەوەلە ناو جەرگەی قەیرانەکاندا، بێ ئەوەی پەناگەیەکیان هەبێت، بێ ئەوەی دەنگیان ببیسترێت و بێ ئەوەی مافە سەرەتاییەکانیان بە فەرمی بناسرێت. دوابەدوای توندبوونەوەی کەشی ئەمنییەتی سەرچاوەگرتوو لە شەڕی ۱۲ ڕۆژە و ئەم شەڕەی ئێستا، کۆچبەرانی ئەفغانستانی زیاتر لە هەر کاتێکی تر کەوتوونەتە بەر فشار، سەرکوت، دەستبەسەرکردن، دەرکردن و تەریک کەوتنەوەئێمە لەبەردەم دۆخێکداین کە تێیدا ئەو مرۆڤانەی ساڵانێکی زۆر لە سەختترین بارودۆخدا ژیاون و کاریان کردووە، لەناکاو دەبن بە “کێشەیەکی ئەمنییەتی، وەک بڵێی ڕەنج و هەژاری و کاری تاقەتپڕوکێن و بێمافی بەس نەبێت، ئێستا دەبێت باری شەڕیش لەسەر سەر شانی خۆیان هەست پێبکەن.

ساڵانێکی زۆرە ملیۆنان ئەفغانستانی لە ئێران دەژینزۆربەی ئەوان لە کارە سەخت و کەمداهات و نافەرمییەکاندا، لە بیناسازی و کشتوکاڵەوە بگرە تا بەشە خزمەتگوزارییەکان و دەستفرۆشی، پشکێکی گرنگیان لە ڕەوتی ژیانی ڕۆژانەدا هەبووەئەوان زۆربەی کات لە پەراوێزی شارەکان، لە ناوچە بێبەش و نائارامەکان، بەبێ هیچ چەشنە پاڵپشتییەکی یاسایی، بەبێ ئەمنییەتی پیشەیی و بە ترس و خۆفی بەردەوام لە دەستبەسەرکران و دەرکردن، ژیانیان بەسەر بردووەکۆمەڵگە سوودی لە هێزی کاری ئەوان وەرگرتووە، بەڵام کەمتر ئامادە بووە کەرامەتی مرۆیی و مافە بنەڕەتییەکانیان بە فەرمی بناسێتئێستاش لە هەستیارترین ساتەوەختەکانی قەیراندا، هەر ئەم چینە دەبنە ئاسانترین ئامانج بۆ زەخت و گوشارە ڕێکخراوەکان.

دەرکردنی بەربڵاو، دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵ، گەلێک ڕاپۆرتی جۆراوجۆر سەبارەت بە هەڵسوکەوتی خراپ و توندوتیژی و پاڵپێوەنانی بنەماڵەکان بەرەو سنوورەکان، نیشانەی شکستی ئەخلاقی و یاسایین لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مرۆڤە بێپەناکانداهیچ کۆمەڵگەیەک بە سووکایەتیکردن بە لاوازترین توێژی دانیشتووانی خۆی ئەمن تر نابێتسەرچاوەی ئەمنییەتی ڕاستەقینە دادپەروەرییە نەک قوربانیکردنی مرۆڤەکانکاتێک دەوڵەت یان کەشێکی گشتی، کۆچبەر وەک هەڕەشەیەک دەبینێت، لە ڕاستیدا ڕێگە بۆ ئاساییبوونەوەی توندوتیژی خۆش دەکات، ئەو توندوتیژییەی کە زوو یان درەنگ بەرۆکی هەمووان دەگرێتەوە.

بەڵام کارەساتەکە هەر بەوەندە کۆتایی نایەتئەوانەی لە ئێران دەردەکرێن، دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتێک کە خۆی گیرۆدەی یەکێک لە قووڵترین قەیرانە مرۆییەکانی ناوچەکەیەئەفغانستانی ئەمڕۆ لەگەڵ هەژارییەکی گشتگیر، داڕمانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، برسییەتی، نائارامی و بێبەشبوون لە سەرەتاییترین مافە مرۆییەکان دەستوپەنجە نەرم دەکاتبۆ زۆرێک لە دەرکراوەکان، گەڕانەوە، نەک بە واتای گەڕانەوە بۆ سەر ماڵوحاڵ، بەڵکوو بە واتای فڕێدرانە ناو جەرگەی ناسەقامگیری، بێ ئاسۆیی و بێبەشییەکی هەرچی زیاتر.

لەو نێوەندەدا، ژنانی ئەفغانستانی کەوتوونەتە چەقی یەکێک لە بەئازارترین لایەنەکانی ئەم تراژیدیایەدایەئەو ژنانەی پێشتر لە ئێرانیش لە پەراوێزی بازاڕی کاردا، لە ناوەندە نافەرمییەکاندا و بەبێ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستی و پاڵپشتییە یاساییەکان دەژیان، ئێستا بە دەرکردنیان، دەگەڕێندرێنەوە بۆ شوێنێک کە تێیدا سەرەتاییترین مافەکانیان زیاتر لە جاران پێشێل دەکرێتژنی سەرپەرشتیاری بنەماڵە، ئەو ژنەی دەبێت نانی بنەماڵەکەی دابین بکات، ئەو ژنەی لە هەمان کاتدا ئەرکی چاودێریکردنی منداڵان و دابینکردنی بژێوی ژیانی لەسەر شانە، لە ئاوا دۆخێکدا بە کردەوە لە نێوان دوو بەرداشی نادادپەروەریدا دەهاڕدرێت، واتە بێمافی لە وڵاتی خانەخوێ و بێبەشبوون لە سەرەتاییترین مافەکانی لە زێدی خۆیدائەم واقعییەتە سەبارەت بە ژنانی کۆچبەری ئەفغانستانی، شێوەیەکی هەرە بەرچاوی ستەمی جێندەرییە لەسەر بەستێنی کۆچ و شەڕدا.

منداڵانی کۆچبەری ئەفغانستانیش لەم توندوتیژییە فرەچەشنە بێبەش نەکراونزۆرێک لەوان پێشتریش لە پەروەردەیەکی بەردەوام، ئاسایشی دەروونی و قۆناغی منداڵییەکی ئاسایی بێبەش بوونژمارەیەکی زۆریان پەلکێشی ناو بازاڕی کارە سەخت و دژوارەکان کراون، کەوتوونەتە بەر چەوسانەوە و داهاتوویان بووەتە قوربانیی هەژاری و ناسەقامگیریئێستا ئەم منداڵانە بە دەستبەسەرکردن، گواستنەوەی زۆرەملێ، دابڕان لە بنەماڵە، دەرکردن و گەڕانەوە بۆ ژینگەیەکی نائارام، جارێکی تر سزا دەدرێنئەوان سزا دەدرێن تەنیا لەبەر ئەوەی لاوازترنهیچ وێنەیەکی نادادپەروەری لەوە هەژێنەرتر نییە کە منداڵێک ببێتە قوربانی بڕیارگەلێکی کە هیچ ڕۆڵێکی تێیاندا نەبووە.

ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر کۆچبەرانی ئەفغانستانی دەێت، دەرەنجامی یەکگرتنی سێ قەیرانی هاوکاتە، قەیرانی شەڕ و ئەمنییەتیکردنی کەشەکە، هەژاری و چەوسانەوەی درێژخایەن و هەڵاواردنی یاسایی و کۆمەڵایەتیئەم سێ قەیرانە وێرانکەرە، ژیانی کۆچبەرانی لە هەموو لایەکەوە گەمارۆ داوەبەردەوامی ئەم دۆخە، بێپەناکردنی ڕێکخراوی ئەو مرۆڤانەیە کە پێشتریش ئازارچێشتوو و بێ پشت و پەنا بوون.

بێدەنگبوون لەمەڕ ئەم ڕاستییە، کارێکی دروست نییەبەرگریکردن لە پەنابەرانی ئەفغانستانی هەڵبژاردەیەکی ئەخلاقی لاوەکی یان کارێکی تەنیا خێرخوازی نییە، بەڵکوو ئەم بەرگرییە، تاقیکردنەوەی مرۆڤایەتی و پێوەری پابەندبوونی ئێمەیە بە سەرەتاییترین بنەماکانی مافی مرۆڤدەبێت پاڵپشتی لە ناوەندە فریاگوزارییەکان و داکۆکیکاران لە مافی پەنابەران بکرێت، دەبێت میدیاکان ناچار بکرێن بێدەنگی بشکێنن، دەبێت داوا لە دەوڵەتەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بکرێت کە بە ئەرکەکانی خۆیان بەرامبەر بە قەدەغەی دەرکردنی زۆرەملێ، پاڵپشتی لە منداڵان و پاراستنی ژنان و بنەماڵە ئازارچێشتووەکان هەڵبستنکۆچبەرانی ئەفغانستانی “کێشە” نین، ئەوان مرۆڤن، هاوسێن، کرێکارن، دایکن، منداڵن و شایستەی ژیانێکی باشترن.

لە جیهانێکدا کە شەڕ هەموو ڕۆژێک سنوورێکی نوێ دەبەزێنێت، تەنیا شتێکی کە دەتوانێت ئێمە لە داڕمانی تەواوی ئەخلاقی بپارێزێت، بریتییە لە پێداگریی لەسەر هاوپشتی مرۆییدەنگی پەنابەرانی ئەفغانستانی نابێت لە ناو دەنگ و باسی شەڕدا ون بێتبەرگریکردن لەوان، بەرگریکردنە لە شکۆی مرۆڤ.

وتاری ڕۆژ