پیرانشار؛ دەستبەسەری تاقمێک مێرمنداڵی خوارتەمەنی یاسا بەشێوازی بەکۆمەڵ

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، دامەزراوە سەرکوتگەر و دژە هەرچەشنە مافی مرۆڤێکی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ٢٨ و ٢٩ی خەزەڵوەر، تاقمێک مێرمنداڵ یان جوانترە بکوترێ منداڵی تازە پێگەیشتوو بەناوەکانی: فەرزین نەبی١٤ساڵ تەمەن، پێشەوا نەبی ١٦ ساڵ تەمەن، کارزان نەبی تەمەن ١٥ ساڵ، کۆمار نەبی ١٦ ساڵ و هێدی یووسفی ئەقدەم ١٦ ساڵ تەمەن لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و هەموویان بۆ شوێنگەلی نادیار ڕاگوازراون.

شیاوی باسە کە، بنەماڵەی ئەم منداڵە تازە لاوانە بەردەوام سەردانی ناوەندە ئەمنییەکان دەکەن بۆ ئەوەی سەرەداوێک لە چارەنووسی منداڵەکانیان و ئەو تۆمەتانەی کەدژی ناوبراوان دەکار کراون بەڵام هێشتا سەرکەوتوو نەبوون.

ق.ش

The post پیرانشار؛ دەستبەسەری تاقمێک مێرمنداڵی خوارتەمەنی یاسا بەشێوازی بەکۆمەڵ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.