برینداربوونی ٣کۆڵبەر لە هەنگەژاڵی بانە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی ئیسماعیل ناسری خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێرانەوە لە هەنگەژاڵی بانە پێی فیشەکی بەرکەوتووە و بریندار بووە.

شیاوی باسە کە چوارشەممە ١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی ئەسعەد ڕەحیمی و محەممەد( ناوی بنەماڵەی نەزانراو) لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێرانەوە بریندار بوون.

شیاوی باسە کە هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران بەبێ هۆشداری و ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرانەیان کردۆتە ئامانج کە بەو هۆیە ئەم سێ کۆڵبەرە بریندار بوون.

ق.ش

The post برینداربوونی ٣کۆڵبەر لە هەنگەژاڵی بانە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.