دەستبەسەری کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتت ئێرانەوە لە بانە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی عیرفان حسەینی ٣٢ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێرانەوە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

The post دەستبەسەری کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتت ئێرانەوە لە بانە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.