بانه؛ کوژرانی هاووڵاتییەک له کاتی کۆڵبەریدا بە دەستی هێزە سنوورییەکانی ڕژێمی ئێران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی جافر فەرەجی خەڵکی سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووریی ڕژیمی ئێران-ی جێگیر لە کەرتی سنووری هەنگەژاڵ، کوژرا.

جێی ئاماژەیه کە، تەرمی ئەم هاووڵاتییە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەباران‌کردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.

خ.ع

The post بانه؛ کوژرانی هاووڵاتییەک له کاتی کۆڵبەریدا بە دەستی هێزە سنوورییەکانی ڕژێمی ئێران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە