دێولان؛ دەستبەسەر کردنی فەرهاد زەندی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ٨ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ کوردی فەرهاد زەندی چالاکوانی مەدەنی خەڵکی دێولان و هەر وەها ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و ئەدەبی (ڕچەی لەیلاخ) بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژەی پێبدرێت کە فەرهاد زەندی بە هۆی چالاکی بەرفراوانی لە بواری ژینگە پارێزی و ڕۆشنبیری و ئەدەبی لە کەسایەتییکی خۆشناو لە ناوچەی لەیلاخ لەبەر چاو دەگیرێت.

هەتا ئیستە لە تۆمەتەکان و هەر وەها شوێنی دەستبەسەر کردنی ئەم شارومەندە هیچ هەواڵێک لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

The post دێولان؛ دەستبەسەر کردنی فەرهاد زەندی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.