وەستا سابیر:
خاڵی سەرەکی و بنەڕەتی کە چەپی ڕیفۆرمیستی بەناو ( کۆمۆنیزمی کرێکاری) و هەندێک لە لێبڕالەکان و ئیسلامیەکان و چەپە متفرقەکان ئەوەبوو و ەئەوەیە کە ئەوان لە پێناو بەدیهێنانی دەوڵەتێکی سۆکۆلار و متمدن و عیلمانی چوونەتە پشتی پڕۆژەی بارزانی و یەکێتی و ئیسلامیەکان و بۆرژوازی دەسەڵاتدارانی کورد. لێرەدا پێویستە بپرسین ؛ بە چ ئومێدو لە سەر بنەمای چ فاکتەرێکی ئابووری و سیاسی بۆرژوازی دەسەڵاتداری کورد توانای دروستکردن و بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیمۆکراتیک و سۆکۆلار و مەدەنی لەم چەشنەی هەیە لەم ناوچەیەدا ؟! هەروەها بیانوویەکی تری چەپێکی ڕیفۆرمیست کە لەم ناوچەیەدا هەیە بە جەماعەتی کۆمۆنیزمی کرێکاریشەوە ئەوەیە کە مەسەلەی کورد لە ڕێگەی دەنگدانی خەڵکەوە ئەنجام ئەدرێت و دوواتریش بە پشتی ئومێدەکانی خودی بارزانی و بۆرژوازی کوردی ئەڵێن ئەم ڕیفڕاندۆمە بەرەو سەربەخۆیی کوردستان هەنگاو ئەنێت ! وە هەرلەم پێناوەشدا ئەوان ئەم دەنگدانە بە مافێکی سەرەتایی خەڵک ئەزانن کە بۆچی ڕێگریان لێبکرێت و بۆچی دەوڵەتی سۆکۆلاری کوردی دانەمەزرێت ؟!
ئەوان پڕ بەدەم هاوار ئەکەن و بوونەتە بڵندگۆی بۆرژوازی دەسەڵاتداری کوردی بۆ ئەم تەبلیغاتانە.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوە نییە کە ڕێگە لە جەماوەر بگیرێت ڕیفڕاندۆم بکات یان نەء ؛ پرسیارەکە تەواو جیاوازە لەو پرسیاەی کە بۆرژوا ئیمپریالیستی جیهان و بەکرێگیراوانی لەدەوڵەتانی دراوسێ وەک عێراق ئێران و تورکیا و سوریا کە هەوڵ ئەدەن بڵێن و لە ڕوانگەی شۆڤێنزمێکی باڵادەستەوە کە کوردان نابێت ڕیفڕاندۆم ئەنجام بدەن! چینی کرێکار و زەحمەتکێشانی ئەو ناوچەیەو عێراق تەواو جودایی خۆی لەگەڵ ئەم بۆچوونەدا ڕائەگەیەنێت ، ودژ بە هەموو جۆرەکانی شۆڤێنیزمی باڵادەستی ووڵاتانی وەک عێراق و تورکیا وسوریاو ئێران ئەوەستێتەوە و لەهەوڵی پتەوکردنی ڕیزەکان و یەکرگرتوویی کرێکاران و زەحمەتکێشانی هەموو نەتەوەکانە. ئێمە لە ڕوانگەی بەرژەوەندی پرۆلیتاریای کوردی و عەرەبیەوە لە هەوڵی ئەوەداین کە بە جەماوەر بڵێین کە دەسەڵاتداریەک کە بەدرێژایی ۲٦ ساڵە نادیمۆکراتیکترین و سەرکوتگەرترین هەلومەرج و برسییەتی و بێکاری و بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی ئەو دەڤەرە و کوشتنی هەموو دەنگێکی ئازادیخواز و چەپ لە ناوچەکەدا ، لەوانە نەزیر عومەر و شاپور و قابیل و سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی سۆرانی مامە حەمەو ..هتد چەندین کەسی تێکۆشەرو ناڕازی تر کە بە لێبوردنەوە ناوەکانیانم لە یاد نییە لە ئێستادا تۆماریان بکەم. لەسەر ئەم بنەمایە ئەڵێین چۆن دەسەڵاتداریەک کە ئەمە مێژووەکەی بێت ئەتوانێت لە داهاتوودا دەوڵەتێکی دیمۆکراتیک و مۆدێرن و سۆکۆلار و پشت بە چ هێزێکی سیاسی دروستبکات و بنیاتبنێت ؟!
بۆ ئاگاداری هەموو چەپە ڕیفۆرمیستەکان و بەتایبەت هەوادارانی کۆمۆنیستی کرێکاری ؛ هیچ فشارێکی ڕیفۆرمیستیانە لە توانای ئەوەدا نییە کە ماهیەتی بۆرژوازیانەو سەرکوتگەریانەی ئەم دەسەڵاتە بگۆڕێت بەرەو دیمۆکراتیزەبوون و پاراستنی مافە سەرەتاییەکان خەڵکی کوردستان! ئەم دەسەڵاتە هەروەک هەموو دەسەڵاتداریەکی بۆرژوایی لە دنیادا تەنها بە خەباتی سەرتاسەری پرۆلیتاریای جیهانی و ناوچەیی لە پێناو ڕوخاندنیان و گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە چینایەتیە بۆرژوزیانە بە دەسەڵاتێکی جەماوەری و کۆمۆنەیی خودی کرێکاران و زەحمەتکێشان توانای گۆڕینی هەیە تابتوانێت دیمۆکراتیک و مرۆڤ پەروەر و دووربێت لە بەرژەوەندی چینایەتی و حیزبەکانی. لە هەلومەرجێکی سیاسی و ئابووری ئاوا چینایەتی و سەرکوتگەرانە و باس کردن لەوەی کە هەڵسان بە ڕیفڕاندۆم تەعبیر لە مافی سەرەتایی خەڵک ئەکات و بەئازادانە چینە ژێردەستەکان و لە کەشێکی دیمۆکراتیانەدا هەڵساون بەم دەنگدانە ! هیچی تر نییە تەنها خۆڵکردنە چاوی کرێکاران و زەحمەتكێشانی کوردستانەو و بەناوی کۆمۆنیزم و کرێکارانەوە بانگەوازی جەماوەر ئەکەن کە پشتیوانی لەم پڕۆسە نادیمۆکراتیک و گاڵتەجاڕیەی بۆرژوازیەی کوردی بکات کەلەپێناو ئیمتیازاتی قەومیانەی خۆی و بۆ دەوڵەمەندبوونی زیاتر کاتێک ئەبن بە خاوەنی دەوڵەتی قەومی خۆیان.
و. صابر
10.1 . 2017