سنە؛ بانگهێشت و هەڕەشە لە چالاکانی مەدەنی و مافەکانی ژنان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، چەندد کەس لە چالاکانی مەدەنی و مافەکانی ژنانی خەڵکی سنە بەناوەکانی سیمین چایچی، بەهار زەنگیبەند و سورەییا خدری بانگهێشتی ئیتلاعاتی هێزە ئیتنزامییەکانی ڕێژیم لەو شارە کران.

ئەم چالاکە مەدەنیانە کە هەموویان پێشینەی بانگهێشت و دەسبەسەری لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانیان هەیە، لە بەرەبەری ڕۆژی هەشتی مارس(ڕۆژی جیهانی ژن)، لە سەر داوای دادستێی ڕێژیم لە سنە محەممەد جەباری، بانگهێشتی ئەو دامەزراوە ئەمنییە کراون و هەڕەشەیان لێکراوە کە بۆیان نییە بەشداری یان ڕێخستنی هەر چەشنە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەو بۆنەیەوە بکەن.

ق.ش

The post سنە؛ بانگهێشت و هەڕەشە لە چالاکانی مەدەنی و مافەکانی ژنان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە