دێلوڕان؛ کیانووش چراغی هەمدیسان مانی لە خواردن گرت

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، کیانووش چراغی زیندانی سیاسیی و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی خەڵکی دێلوڕان، پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی دەڕەشاری ئیلام، سەرلە نوێ دەستیدایە مانگرتن لە خواردنی وشک.

کیانووش چراغی بەبۆنەی مانگرتن لە خواردنی نۆ ڕۆژە بۆ نەخۆشخانە ڕاگوازرا و بەڵێنی جێبەجێکردنی داخوازییەکانیان پێدابوو، بەڵام بەپێچەوانە بەڵێنەکە، ناوبراویان بۆ زیندانی دەڕەشار گواستەوە و ئەم زیندانییە سیاسییە لە ناڕەزایەتی دژی ئەم نادادپەروەرییە سەرلە نوێ دەستیدایەوە مانگرتن لە خواردن.

ق.ش

The post دێلوڕان؛ کیانووش چراغی هەمدیسان مانی لە خواردن گرت appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە