درێژەی دەسبەسەر کردنی چالاکانی ماڤی ژنان لە کوردستان

ک.م.م.ک.:

لەیلا پاشایی، چالاکی ماڤی ژنانی خەڵکی سەقز، ڕێکەوتی ٢٠ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی بە بێ فەرمانی دادگا لە ماڵی تایبەتی خۆی لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

دەسبەسەر کردنی ئەم شارومەندە لە کاتێکدا بوو کە گۆشاری هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر چالاکانی ماڤی ژنان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە زیادی کردووە. پێشتر سۆهەیلا مەتاعی خەڵکی دێولان، سۆما محەمەد ڕەزایی و باران ساعدی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوون.

لەیلا پاشایی بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری ماڤەکانی ژنان چەند جارێک دەسبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

ف.ن

The post درێژەی دەسبەسەر کردنی چالاکانی ماڤی ژنان لە کوردستان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە