مەهاباد؛ بانگهێشت و هەڕەشە لە دوو چالاکی کرێکاری دوابەدوای پشتیوانی لە وەرزێرانی خەساربەرکەوتوەی تەرزە

ک.م.م.ک:

هەینی ١٩ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، مەنسوور ڕەحیمی چالاکی کرێکاری و وێنەهەڵگری کۆمەڵایەتی و واحید سەیدە چالاکی کرێکاری خەڵکی مەهاباد، دوابەدوای پشتیوانی لە گردبوونەوەی وەرزێرانی خەساربەرکەوتووی گەردەلوولی تەرزە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەڕێی پەیەەندی تێلەفوونییەوە بانگهێشت و هەڕەشەی دەسبەسەریان لێکرا.

ئەم بانگهێشتە دوابەدوای گردبوونەوەی ناڕەزایی وەرزێرانی مەهاباد ئەنجامی گرت لە بەبۆنەی گەرەلوولی تەرزە، تووشی خەساری گران لە بەرهەمە کشتووکاڵییەکان بوون. لەم گردبوونەوەیە وەرزێران خوازیاری قەرەبووکردنەوەی خەسار و پێڕاگەیشتنی بەپەلە لەلایەن بەرپرسانی پێوەندیدارەوە بوون.

شیاوی باسە کە زۆرینەی کرێکارانی وەرزی بژێویان ڕاستەوخۆ لە چالاکی کشتووکاڵیەوەیە. وڵام نەدانەوە و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە دۆخی قەیراناوی هەبوو، هۆکاری هاتنەئارای ئەم گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندانە ڕاگەیەندراوە.

ق.ش

The post مەهاباد؛ بانگهێشت و هەڕەشە لە دوو چالاکی کرێکاری دوابەدوای پشتیوانی لە وەرزێرانی خەساربەرکەوتوەی تەرزە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە