هێرش بۆسەر ماڵی دوو هاوڵاتی بەبێ هەبوونی حوکمی قەزایی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی هەینی ١٩ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزرکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد بۆ سەرماڵی کاوە و لوقمان سالک، هەموو جلە کوردییەکان، موبایلەکان، پێناسە و کارتی بانکی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەسبەسەردا گرت.

ئەم هێرشە کە نێزیک ٣٠ خولەکی سەرلە بەیانی بووە بە نواندنی حوکمی قەزایی کە بە شکاندنی درگای ماڵەکان و سەرەڕای دەسبەسەردا گرتنی کەلووپەلی تایبەتی کاوە و لوقمان سالک دەسبەسەر نەکراون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم دەسپێشخەرییە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە مەهابادەوە بووە و هێشتا هۆکاری ئەم پەلامارە دەرنەکەوتووە.

ق.ش

The post هێرش بۆسەر ماڵی دوو هاوڵاتی بەبێ هەبوونی حوکمی قەزایی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە