ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٢ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، ئالان محەممەدی هاوڵاتی گەنجی خەڵکی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ئەو حوکمەی لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بەسەریدا سەپێنرا، بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.
ناوبراو پێشتر لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە کرابوویە ئامانج و فیشەک بەر کەمەری کەوتبوو.
بەگوێرەی هەواڵەکان، دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان، جگە لە دەرکردنی حوکمی غەرامەی ٦ ملیارد تمەنی، ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپاندبوو.
ئالان محەممەدی لە ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، لە هێڵی سنووری هەنجیران ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج و بە قورسی بریندار بوو و بەبۆنەی گرانی برینەکانیەوە هەنووکە مانگانە پێویستی بە دووجار دیالیز هەیە.
ق.ش
The post مەریوان؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئالان محەممەدی، ئەو هاوڵاتییەی لە کاتی کۆڵبەری بریندار کرابوو appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.