1
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٥ی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، دوو برا بەناوەکانی ئومید عەبدوڵڵازادە ٣٥ساڵ تەمەن و عەزیز عەبدوڵڵازادە ٣٣ساڵ تەمەن خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکان، عەزیز عەبدوڵڵازادە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کراوە.
هەروەها براگەورەکەی، پاش بانگهێشتی لەڕێی تێلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، دەسبەسەر کرا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان، هۆکاری دەسبەسەری و دۆخی هەنووکەیی ئەم دوو هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش
The post بۆکان؛ ؛ دەسبەسەری دوو برا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.