2
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٩ی گوڵنی٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی دەرچوو دژی ئارمان شادیوەند گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری خەڵکی دەڕەشار، لەلایەن لقی نۆی داسگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای ئیلام، وەکوو خۆی پەسند کراوە.
پێشووتر لقی دووی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە دەرەشار، ئەم هاوڵاتییەی بەتۆمەتی سووکایەتی بە ڕێبەر بە ١٦ مانگ زیندانی تەعزیری و بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بە٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
هەروەها بەپێی ئەم حوکمە ئارمان شادیوەند بە لێدانی٣٠ قامچیش مەحکووم کراوە.
ق.ش
The post دەڕەشار؛ پشتڕاستکردنەوەی حوکمی زیندان و فەلاقی دژی ئارمان شاریوەند appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.