کەرەج؛ مردنی زیندانییەک لە ئەنجامی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕەزا مەلەکی، زیندانی ٣٧ساڵ تەمەنی خەڵکی هەرسینی کرماشان، سەرلە بەیانی پێنجشەممە یەکی جۆزەردانی٢٧٢٥ی کوردی، لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، بەبۆنەی تووشبوون بە نەخۆشی جەرگ و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی بەخت کرد.

ئەم ڕووداوە لە ئەندەرزگای ١٥ی یەکەی دووی ئەم زیندانی هاتۆتە ئاراوە.

ناوبراو کە نێزیک بە ساڵێک پێش بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕگەرەکان دەسبەسەر و ڕاگیراوە. لەم چەندد مانگەی دوایی ڕووبەڕووی دۆخی ناجێگیری جەستەیی ببوویەوە، بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی نێزیک لە بنەماڵەی ئەم زیندانییە، بەرپرسانی زیندان سەرەڕای هەبوونی زانیاری لەمەڕ دۆخی ناجێگری جەستەیی ناوبراو، و هۆشداری پزیشکەکان سەربارەت بە چاک نەبوونی، نەک تەنیا دەرمانی کاریگەریان پێ نەگەیاند تەنانەت داواکاری پشووی چارەسەری ناوبراویشیان ڕەت دەکردەوە.

ق.ش

The post کەرەج؛ مردنی زیندانییەک لە ئەنجامی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە