کرماشان؛ کوژرانی دوو خوشک، کوێرکردنی کەسێک، دوو منداڵیش بێ سەرپەرشت مانەوە

ک.م.م.ک:

لە نوێترین میناکی توندوتیژی خێزانی کە کارەساتێکی قەرەبوونەکراوی لێکەوتەوە، ڕۆژی هەینی ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، لە شارۆچکەی کەراچی کرماشان، شوێنی کوشتنی دوو ژنی گەنج لەلایەن هاوسەری یەکێکیانەوە.

ئەشکان هیمەتی، پیاوێکی ٢٩ ساڵ تەمەن سەرەتا هاوسەرەکەی خۆی سەمیرا فەرهادی ٢٥ساڵ تەمەن و خوشکەکەی سومەییە فەرهادی بە چەکی دەمانچە کوشت و دواتە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. زارا فەرهادی خوشکێکی دیکەی ئەم بنەماڵەش لەم هێرشە بریندار کرا و چاوێکی لە دەست دا. دۆخی گشتی تەندرووستی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپێی کوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، بکەری ئەم جینایەتە ماوەیەک پێشووتر لەم ڕووداوە، دەستی دابوویە فرۆشتنی کەلووپەلی ماڵەکەی، ئەم بنەماڵەیە خاوەنی دوو منداڵی بچووکی سێ و پێنج ساڵ تەمەن بوون کە هەنووکە بێ سەرپەرشت ماونەتەوە.

ئەم ڕووداوە تاڵە جارێکیتر زەنگی مەترسی جیددی توندووتیژی خێزانی بەرزکردەوە؛ دیاردەیەک کە لە دۆخی قەیرانی ئابووری و نەبوونی پشتیوانی دەروونی، یاسایی و کۆمەڵایەتی، دەتوانێت کارەساتی پتری لێبکەوێتەوە.

ق.ش

The post کرماشان؛ کوژرانی دوو خوشک، کوێرکردنی کەسێک، دوو منداڵیش بێ سەرپەرشت مانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە