بۆکان؛ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی بەفرین مەعرووفی

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی٢٧٢٥ی کوردی، بەفرین مەعرووفی هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بۆ کێشانی ئەو حوکمەی بەسەریدا سەپێنرابوو، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ کرا.

ناوبراو پێشتر بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بە چوار مانگ و حەوت ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو.

ق.ش

The post بۆکان؛ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی بەفرین مەعرووفی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە