0
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٦ی جۆزەردانی٢٧٢٥ی کوردی، بوتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران، لە ماشێنێکی هەڵگری کۆمەڵێک هاوڵاتی کە ئامانجیان ڕۆیشتن بۆ سنووری تەتە بوو، هاوڵاتییەک بەناوی کورش مرادی گیانی لە دەست دا و هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی ڕزگار وەتەندووست بە قورسی بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕزگار وەتەندووست بەهۆ قورسی برینەکەی بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری مەریوان ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە کە ئەم دوو هاوڵاتییە خەڵکی گوندی سپیاری سەر بە سەوڵاوان.
ق.ش
The post سنووری تەتە؛ تەقەی هێزە سنوورییەکان کوشتن و برینداری لێکەوتەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.