ورمێ؛ مەحکوومکردنی بارام مەجدیفەرد بە دە ساڵ زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، بارام مەجدیفەرد هاوڵاتی خەڵکی گوندی ڕاژان سەر بە ورمێ، لەلایەن لقی ٦ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە سەرجەم دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

لە ناوەڕۆکی ئەم حوکمە، ناوبراو بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بە ٣ساڵ و ٤ مانگ زیندانی تەعزیری و هەروەها تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی ئوپوزسیۆنی کوردی دژبەری ڕێژیمی ئێراب بە ٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی سێ ساڵ مەحکووم کراوە.

ق.ش

The post ورمێ؛ مەحکوومکردنی بارام مەجدیفەرد بە دە ساڵ زیندان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە