ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی kmmk، مامۆستا لوقمان ئەمینیی، پێشنوێژی مزگەوتی چواریاری نەبی لە شاری سنە، پاش ٣٨ڕۆژ دەسبەسەری، لە دۆخێکی جەستەیی خۆر خراپدایە.
بەپێی زانیارییە متمانەپێکراوەکان، ناوبراو تووشبووی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەیە و هەنووکە لە دەسڕاگەیشتن بە دەرمان و خۆراکی گونجاو بێبەرییە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، بەرپرسانی زیندان وێڕای بەڵێنی ئازادی ناوبراو پاش تێپەڕینی مانگێک، هێشتا ڕێگریان لە ئازادی کردووە و ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، ڕۆڵی ڕاستەوخۆی لە ڕێگریکردن لە ئازادی ناوبراو گێڕاوە.
دۆخی قەیراناوی تەندرووستی ئەم مامۆستا کوردە، دڵەڕاوکێی زۆری لەناو چالاکانی مافی مرۆیی، زانستڤانان و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا ناوەتەوە و لە ئەگەری هاتەئارای هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسی ڕاستەوخۆی گیانی ناوبراوە. هەنووکە کۆمەڵێک لە مامۆستایانی پێڕەوی ئاینزای سوننەی کورد، هۆشداریان داوە کە لە ئەگەری ئازاد نەکردنی خێرای ناوبراو، دەست دەدەنە خۆپیشاندانی گشتگیر.
مامۆستا ئەمینی ڕێکەوتی ١ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی، لەلایەن دادگای تایبەتی مەلاکانەوە لە هەمەدان لەڕێی تێلەفوونەوە بانگهێشت و هەر زوو دوایی سەردانی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
پێشووتریش لە ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، بەبۆنری پشتیوانی لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەسبەسەر کرابوو و لە جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردیش، دادگای تایبەتی مەلاکان ١١ساڵ زیندان، دوو ساڵ دوورخستنەوە و وەلانانی تاهەتایی جلی مەلایەتی و قەدەغەکردنی هەتایی وتاردانی بەسەردا سەپاند و مەحکوومی کردبوو.
ق.ش
The post سنە؛ ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی مامۆستا لوقمان ئەمینیی لە گرتووخانە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.