2
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، مامۆستا لوقمان ئەمینیئ مامۆستا و پێشنوێژی مزگەوتی چواریاری نەبی لە سنە پاش تێپەڕینی پتر لە چل ڕۆژ دەسبەسەری، بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە ئازاد کرا.
مامۆستا لوقمان ئەمینی مامۆستای خەباتکار کە لەڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەیانجار ناڕەزایەتی خۆی لەهەمبەر هەڵسووکەوتی ئەمنییەتی ڕێژیم بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ڕاگەیاندبوو، ڕۆی یەکی گوڵانی ئەمساڵ لە بانگهێشت کردنیدا بۆ دادگای تایبەتی مەلاکان لە هەمدان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.
ق.ش
The post ئازادی مامۆستا لوقمان ئەمینیی لە زیندان بەدانانی بارمتە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.