سەوڵاوا؛ دەسبەسەری مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ساڵ لەلایەن هێزه ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکان تونداژۆیانە هێرشیان کردە سەرماڵی مێرمنداڵێکی ١٦ساڵ تەمەن بەناونیشانی مانی نووری خەڵکی گوندی دەرەناخی سەربە سەوڵاوا و دەسبەسەریان کرد.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی نێزیک لە بنەماڵەی ئەم مێرمنداڵە، مانی نووری هەنووکە لە کانوونی پەروەردە و چاکسازی ڕێژیمی ئێران لە سنە ڕاگیراوە. بەم حاڵەوە تا ئێستە زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم مێرمنداڵە بەردەست نییە.

ق.ش

The post سەوڵاوا؛ دەسبەسەری مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ساڵ لەلایەن هێزه ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە