2
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، مەجید(نەجمەدین) دەریایی، زیندانی سیاسیی پێشووی خەڵکی شنۆ بەتۆمەتی چالاکی پروپاگاندایی لە بەرژەوەندی گرووپە دژبەتەکانی دەسەڵات، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیم لە شاری شنۆ تاوانبار ناسێنرا بەپێی زانیاری سەرچاوەی ئاگادار، حوکمی دەرکراو لەماوەی ڕۆژانی دوایی پێی ڕاگەیەندراوە.
ئەم هاوڵاتییە، پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی، لەڕێی بانگهێشنامەی فەرمییەوە سەردانی لقی یەکی یەکی دادیاری دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی لە شاری شنۆ کردووە و لەهەمبەر ئەو تۆمەتەی خراوەتە ئەستۆی بەرگری لە خۆی گرتبوو. پاش پێناساندنی تۆمەتەکانی، بەدانانی بارمتە تا کاتی لێکۆڵینەوەی کۆتایی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
ق.ش
The post شنۆ؛ دەرکردنی حوکم بۆ مەجید دەریایی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.