ک.م.م.ک:
خستنەڕووی ناونیشانی ئاڵۆزی تیرۆری تەعزیری لە دۆسیەی کارۆ عەلیداد، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان، کە لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە، ناڕوونی جیددی یاسایی سەبارەت بە زیادکردنی سزا سەرووتر لە سنووری یاسایی ساز کردووە.
ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی٢٧٢٥ی کوردی، بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە، لە کاتێکدا بەپێی مادەی ٥٠٠ی یاسای سزا ئیسلامییەکان، ئەوپەڕی سزای یاسایی بۆ ئەم تۆمەتە ١٢مانگە.
شیاوی باسە کە ئەم حوکمە بەپشتبەستن بە ڕاپۆرتێک لە ڕێخاوی سپای پاسداران و کەڵوەرگرتن لە دەستەواژەی بێبەری لە پێناسەیەکی یاسایی ڕوون لەژێر ناوی تیرۆری تەعزیری دەرکراوە، بەبێ ئەوەی هیچ تۆمەت یان بەڵگەیەکی قەزایی دیکە لە دۆسیەکەی تۆمار یان ڕاگەیەندرابێت.
ق.ش
The post ناڕوونی و ئاڵۆزی یاسایی لە دۆسیەی کارۆ عەلیداد چالاکی ژینگەیی خەڵکی مەریوان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.