ناڕوونی چارەنوسی دوو برا خەڵکی سەقز لە دوای تێپەڕ بوونی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەر بوون

ک.م.م.ک:

یەک شەممە ١ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، میلاد ڕەحیمی و هادی ڕەحیمی دوو برای خەڵکی شاری سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، دەستبەسەر کردنی ئەم دوو هاوڵاتییە لاوە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی و بە توندوتیژی ڕووی داوە.

دوای تێپەڕ بوونی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی نا یاسایی میلاد و هادی ڕەحیمی ، هێشتا هیچ هەواڵێک لە دەربارەی تۆمەتەکان و دۆخی یاسایی ئەم دوو برا لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

The post ناڕوونی چارەنوسی دوو برا خەڵکی سەقز لە دوای تێپەڕ بوونی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەر بوون appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.