12
ک.م.م.ک:
سێ شەممە ٢٧ جۆزەردان ٢٧٢٥ی کوردی، سزای سێدارەی عەلیمۆراد نیاری هاوڵاتی خەلکی میر بەیگ باشوری سەر بە ناوچەی دۆلفان کە بە تۆمەتی کۆشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی نەهاوەند بوو ، جێبەجێ کرا.
عەلیمۆراد نیاری باوکی دوو کچ ، لە ساڵی ٢٧٢١ی کوردی بە تۆمەتی کۆشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ئیران بە سێدارە سزا درا بوو.
هەتا نوسینی ئەم ڕاپۆڕتە ، هەواڵی جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی ئەم هاوڵاتییە لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانە و میدیاکانی ڕژیمی ئیران بلاو نەکراوەتەوە.
ف.ن
The post جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی شارومەندێک لە بەندیخانەی نەهاوەند appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.