درێژەی بێ هەواڵی لە عەسکەر نەجەفی هاوڵاتی خەڵکی سەر پێڵ زەهاو

بە پێی هەواڵەکان ، عەسکەر نەجەفی هاولاتی خەڵکی سەر پێڵ زەهاو لە دوای تێپەڕبوونی پێنچ ڕۆژ لە دەستبەسەر بوونی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

ئەم هاوڵاتییە لە شوێنی کار کردنی لە بازاڕی قەسر شیرین بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا. لەو کاتەوە تا ئیستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن ، باری جەستەای و تۆمەتەکانی ئەم هاولاتییە لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

The post درێژەی بێ هەواڵی لە عەسکەر نەجەفی هاوڵاتی خەڵکی سەر پێڵ زەهاو appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە