دەسبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی چوار هاوڵاتی لە شارەکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لە دوو حەوتووی ڕابردوو، چوار هاوڵاتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان بەردەست نییە.

ناونیشانی ئەم کەسانە بەم شێوەی خوارەوەیە:

١. عەبدول ڕەسووڵی خەڵکی گوندی تازاوای دۆڵەڕەش سەر بە شاری دیواندەرە، کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردان دەسبەسەر کرا.
٢. کەیوان سلێمانی خەڵکی ناحیەی سیمینە سەر بە بۆکان، کە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، دەسبەسەر کرا.

٣. حەسەن فەلاعیان شاعیر و ئەدیبی خەڵکی پیرانشار بەناوی هونەری هاوار ڕۆژهەڵاتی کە ١ی پووشپەڕی ئەمساڵ دەسبەسەر کرا.

٤. ئارەش مەلائەحمەدی خەڵکی مەهاباد کە ٥ی پووشپەڕ دەسبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە تا ئێستە هیچ زانیارییەکی فەرمی و ورد سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم کەسانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

The post دەسبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی چوار هاوڵاتی لە شارەکانی کوردستان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە