22
ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەک شەممە ٨ پوشپەڕی٢٧٢٥ی کوردی ، ناسح مۆستەفایی هۆنەرمەندی خەڵکی سنە لە دوای بانگهێشت کردنی تەلەفونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیران لە سنە دەستبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵەکان پێشتر هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرش کردن بۆ سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە بە تەمایی دەستبەسەر کردنی بوون بەڵام ئەم هۆنەرمەندە لە ماڵەوە نەبوو.
شایەنی باسە کە هەندێک لە کەلوپەلی کاری وەک ئامێری هۆنەری ئەم هاوڵاتییە دەستی بەسەر دا گیراوە.
ف.ن
The post دەستبەسەر کردنی ناسح مۆستەفایی، هۆنەرمەندی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.