بانە ؛ گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی گەنج بە هۆی تەقەی هێزەکانی سەر سنووری ڕژیمی ئیران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێ شەممە ١٧ پوشپەڕی ٢٧٢٥ ی کوردی خالد مۆحەمەدی هاوڵاتی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی گۆندی (ئەنجیلە ) سەر بە شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنووری ( شابەدین ) کەوتە بەر ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ئیران و گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بەبێ هیچ هۆشدارییەکی پێشوەختە لەلایەن هێزەکانی سنووری ڕژیمی ئیران تەقەی لێکراوە.

شایانی باسە تەرمەکەی بۆ ناوەندێکی پزیشکی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

ف.ن

The post بانە ؛ گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی گەنج بە هۆی تەقەی هێزەکانی سەر سنووری ڕژیمی ئیران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.