بە ئامانج گرتنی ژێرخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا

بە ئامانج گرتنی ژێرخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا

بە ئامانج گرتنی ژێرخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە، دوو دامەزراوەی گرنگی کۆماری ئیسلامی لە چەندین هێرشدا بە ئامانج گیراون. بەپێی دوایین هەواڵەکان، دامەزراوەی پترۆشیمی عەسەلوویە و هەروەها پاڵاوگەیەکی شاری تەورێز کە لە سەدا ٨٥ی هەناردەی پترۆشیمی کۆماری ئیسلامیان دابین دەکرد، لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا بە چڕی بوردومان کراون و زیانێکی زۆریان پێ گەیشتووەهەروەها سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بەرپرسانی ڕژیمی ئیسرائیل جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لە سەر ئەو خاڵانەی کە ئەمریکا دیاری کردووە، هێرشەکان فراوانتر دەبنەوە و هەموو ژێرخانەکانی ڕژیم دەبنە ئامانجی سەرەکی.