پیرانشار؛ هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕامیار محەممەدزادە ١٩ ساڵ تەمەن کوڕی خالید خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەگويرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی خالید محەممەدزادە و دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەق تۆمەتانەی خستوویانەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

The post پیرانشار؛ هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە