16
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی خەسرەو باباوەلەدینی تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی گوندی سەرماج حوسێنخانی سەر بە شاری هەرسین، لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان، دوای دە ساڵ لە دەرچوونی حوکمەکە، لە بێدەنگییەکی تەواودا، جێبەجێ کرا.
ئەم هاووڵاتییە، دوای ٢٠ ساڵ ژیان له حەشاردا، لە لایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە کوشتنی بەئەنقەست لە شەڕ و پێکدادانێکدا، مەحکووم کرا.
جێی ئاماژەیه، کە خەسرەو باباوەلەدینی خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە.
خ.ع
The post کرماشان؛ جێبەجێ کردنی حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک دوای دە ساڵ لە دەرچوونی حوکمەکەی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.