پاوە؛ دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئاروین ئێقباڵی کوڕی وشیار و سوهەیب ئێقباڵی کوڕی مزەفەر هەر دوو خەڵکی پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

شیاوی باسە کە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و بەهێنانەئارای کەشێکی پڕ مەترسی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتیانە و پاش لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە کرماشان ڕاگوازراون.

شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و جۆری تۆمەتێکە خراوەتەپاڵ ئەم هاوڵاتیانە بەردەست نییە.

ق.ش

The post پاوە؛ دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە