بانە؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک لە هێڵی سنووری سەرتەزێن

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، ئارمان حسەینی هاوڵاتی ٢٦ساڵ تەمەنی خەڵکی سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووری سەرتەزێنی بانە کەوتەبەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران.

ئەم هاوڵاتییە گەنجە بەهۆی قووڵی برینەکانی بۆ ناوەندی دەرمانی تەورێز ڕاگوازراوە.

ق.ش

The post بانە؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک لە هێڵی سنووری سەرتەزێن appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە