لوڕستان؛ کوژرانی کچە گەنجێک بە دەستی هێزی سەرکوتکەری ڕژیم

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵگریKMMK، ڕازیە ڕەحمانی هەژدە ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی گۆیژە له نوورئاوای لوڕستان، له ئەنجامی هێرشی هێزی سەرکوتکەری ئینتیزامی ڕژیم بۆ سەر ماڵی دایک و باوکی، بە تەقەی هێزەکان کوژرا.

بە گێڕانەوەی سەرچاوەیەکی متمانەپێ‌کراو، هێزەکانی پاسگای ئینتیزامی “چشمە سفید” بە بیانکی پشکنین و گومان له شاردنەوەی مادە سڕکەرەکان، بە بێ حوکمی دادگا، هێرشیان کرده سەر ماڵیان و لە ئەنجامدا بە تەقەکردن له سەری ڕازیه، دەسبەجێ گیانی لەدەست دا.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە، کە هێزەکانی ڕژیم له کاتی پشکنیندا کەوتوونەتە چەلەحانێ له گەڵ ئەندامانی ئەو بنەماڵە و یەکێک له بەکرێگیراوەکان بە چەکی سازمانی، فیشەکێکی ئاراستەی سەری ناوبراو کرد و کوشتی.

خ.ع

The post لوڕستان؛ کوژرانی کچە گەنجێک بە دەستی هێزی سەرکوتکەری ڕژیم appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە