11

من کرێکارم
چەوساندنەوە و رەنج فێری کردوم
کە بەرهەمی کار ورەنجم خولقێنەری ژیانە
ستەم و سەرکوتی زاڵم و داگیرکەر و
سەرمایەداری چەوسێنەر و چاوچنۆک
فێریان کردوم
وەکوو کێوێکی سەخت و گەردنکەش
راوستاوبم مل کەج نکەم فریو نەخۆم
خۆم رێک بەخەم بۆ خەبات و تێکۆشانە مێژوویەکەم
دژ بەم نیزامە چەوسێنەر و نایەکسانە
شەوەزەنگ و جەهلی جەلادی ستەمکار
فێریان کردوم نهێنیەکان بەپارێزم
کارلە کارگە و مەزرا وکورەخانە و کۆڵبەری
وەکوو پۆڵا قاڵ و پەروەردەیان کردوم
وێنەی رووبارێکی ئارام و مەنگ
پشوو درێژ و بەتاقەت و خۆراگر بم
بە وریایی و بە ووشیاری یەکگرتووانە
کەند وکۆسپی سەررێگامان تێک شکێنم
کۆت و بەندی سنوورە دەستکردەکان بە بەزێنم
من کرێکارم پێشرەو و ئاڵاهەڵگری
خەباتی نەپساوەی رێکخراوی ئەم سەردەمەم
بەڵێ من لە خۆر فێر بووم
کورەی خەباتم هەمیشە گەرم و وزە بەخش بێ
گەر بش سووتێم ،رووناکی بەخشی رێگا بم
ئەستێرە کان فێریان کردوم
تاریکی و ترس و رارایی
دژ بەم نیزامە بۆگەن و چەوسێنەرە
لە دڵ ودەروونما جێی نەبێتەوە
شۆرشی ژن ، ژیان ، ئازادیش
ئەو دەرس و ئەزموونەی بیر هێنامەوە
دەبێ بۆ سەرخستن وپێگەیاندنی ئەو شۆرشە مەزنە
رێکخراوتر و یەکگرتووتر لەجاران
هێزی چینایەتیمان باشتر رێک خەین و بێینە مەیدان
ببینە هێزێکی بە کردار پێشرەو و پێشآهەنگی
ئەم شۆرشەی ژن ، ژیان ، ئازادی
بۆ لەگۆڕ نانی ئەم نیزامە ستەمکار و چەوسێنەرە لە ئێران
رێگا خۆش کەین بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی
ئازاد و ئاسوودە و یەکسان
لە هەموو کونجێکی ئەم جیهانەش
سەرقافڵە و پێشەنگی کاروانی
خەباتکاران و وەفادارانی رێبوارانی
رێگای نیزامێکی ئینسانی وئازاد یەکسان بین
بەڵێ رێگامان سەختە پر لە هەوراز و نشێوە
بەڵام دەبێ سوسیالیسم ئاسۆی ئاواتمان بێ
بژی جینی کرێکار
بژی سوسیالیسم
بژی شورشی ژن ، ، ژیان ، ئازادی
٢٨ی ئاپریلی ٢٠٢٦