گیانلەدەستدانی پێنج هاوڵاتی دوای هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە شارەکانی کوردستان

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی مەعسومە ئازەرەنگ، سەلام مەلا ئەحمەدی و پیشەوا(ئومێد) قادری‌ئەقدەم، هەرسێکیان خەڵکی پیرانشار هەروەها ئارمین مەتوناتی خەڵکی شاری شنۆ و حەمزه بابایی گراوەند لە شاری کوئەشت بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆیان هێنا.

جێی ئاماژەیه گوشاری ئابووری، بێکاری، سەرکوتکردنی ئازادییەکانی تاک و نائومێدی لە ئایندە هۆکاری سەرەکی شەپۆلی خۆکوشتنن له ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

خ.ع

The post گیانلەدەستدانی پێنج هاوڵاتی دوای هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە شارەکانی کوردستان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.