شرۆڤەی دواین دۆخی دۆسیەی پەخشان عەزیزی پاش تۆمارکردنی لە دادگای باڵا

ک.م.م.ک:

ئەمیر ڕەئیسیان و مازیار تاتایی پاڕێزەرانی پەخشان عەزیزی زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام، لە لێدوانێکدا پاش تۆمارکردنی دۆسیەی پارێزراوەکەیان بۆبەرزکردنەوەی لە دادگای باڵا، ئەگەری بەپەلە مامەڵەکرن لە گەڵ دۆسیەکە و گرنگینەدان بە بەڵگە پێشکەشکراوەکان، یان خستەڕوو.

پارێزەرانی پەخشان عەزیزی لەڕێی نواندنی بەڵگەی بەهێز لە سەرچاوەی فەرمی، جەختیان لە نەبوونی چالاکی چەکداری کردەوە و ڕایان گەیاند کە چالاکییەکانی لە چوارچێوەی یارمەتی مرۆدۆستانە و هاریکاری لێقەوماوانی ئۆردوگاکانی شەڕی داعش بووە.

ئەمیر ڕەئیسیان و مازیار تاتایی سەرەڕای بیستنی هەواڵی بێ بەڵگە و ناخۆش هیواداربوون کە کە هاوشێوەی دۆسیەی هاوشێوەی تۆمەتەکانی بەغی، ڕووبەڕووی پووچەڵکردنەوەی دۆسیەی پەخشان عەزیزیببنەوە.

ق.ش

The post شرۆڤەی دواین دۆخی دۆسیەی پەخشان عەزیزی پاش تۆمارکردنی لە دادگای باڵا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە