ئازادکردنی کاتی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک.:

سۆران محەممەدپوور و موسا ڕەسووڵی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، دوای دانانی بارمتەی هەریەکەیان بە بڕی ٣ ملیارد، بەشێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی ڕژیمی ئێران لە شاری نەغەدە ئازاد کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەمنی دەزگای ئیتلاعات لە ورمێ گوازرابونەوە.

ف.ن

The post ئازادکردنی کاتی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.